Home » Music » لایلای- لالایی- منداڵ- رۆڵە لای لای

لایلای- لالایی- منداڵ- رۆڵە لای لای

Written By kardo Shayan- music on Friday, Jul 17, 2020 | 03:40 PM

 
کۆرپەی شیرینم بنوە درەنگە شەوگار درێژ و دنیا بێدەنگە بنوە بەرهەمی ژینی رابردووم تەنیا ئاواتی عومری بابردووم هەرتۆی گووڵی بەهارەکەم رووناکیی بەختە تارەکەم بنووە کۆرپەی لەبارەکەم بنووە کۆرپەی لەبارەکەم رۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای رۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای قەرارم تۆی بێقەراری تۆم تۆی مەرهەمی جەرگی بەسۆم بۆت فرمێسکم دەڕژێ وەک چۆم بۆت فرمێسکم دەڕژێ وەک چۆم رۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای رۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای بەتۆوە شادە ژیانی تاڵم بۆ تۆیە ئازیز بەکوڵ ئەناڵم بنوە ئازیزم بەختت بێدار بێ هەر رۆژی ژینت هەزار بەهار بێ هەرتۆی گووڵی بەهارەکەم رووناکیی بەختە تارەکەم بنووە کۆرپەی لەبارەکەم بنووە کۆرپەی لەبارەکەم رۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای رۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای