Home » Education » ئەم کاردانەوە لاوەکییانەی کیتۆ دەناسیتەوە؟ | د. شارۆ نەقار

ئەم کاردانەوە لاوەکییانەی کیتۆ دەناسیتەوە؟ | د. شارۆ نەقار

Written By Doctor Naqar on Friday, Mar 19, 2021 | 12:00 PM

 
کیتۆ چۆتە بەرچاوی زۆر کەس و رەواجێکی زۆری پەیداکردووە بەڵام نەبوونی زانیاری پێویست و هەرەمەکی پەیرەوکردنی کیتۆ دایت دووچاری کۆمەڵێك کاردانەوەی لاوەکی نەخوازراوت دەکاتەوە کۆرسی نهێنییەکانی خوێندن: بە یەک مانگ ببە بە یەکەم لە خوێندندا 🔥 زانیاری زیاتر لەم لینکەوە وەربگرە 👇 https://t.me/studysecrets زیاتر لەو کاردانەوە لاوەکییانەی کە لە ڤیدیۆکەدا باسم کردبوون ئەمانەی خوارەوەش چەندێکن لە کاردانەوە لاوەکییەکانی تری کیتۆ کە دەکرێت دەرکەون ١. وشکبوونەوەی پێست و چرچبوونی: رێگایەکی چارەسەرکردنی وەرگرتنی مەلتی ڤیتامین و ئاو خواردنەوەی زۆرە ٢. دروست بوونی بەردی زراو: بۆ خۆپارێزی لەمە باشترە لەژێر چاودێریدکتۆرێکی پسپۆری خۆراکیدا کیتۆ بکەیت ٣. دروستبوونی بەردی گورچیلە: دەکرێت بە ئاوخواردنەوەی زۆر و نەهێشتنی وشکبوونەوەی جەستە رێگری لێبکرێت ٤. هەوکردنی جگەر و گورچیلە: زیاتر لەوکەسانەدا دەردەکەوێت کە کیتۆ بۆ ماوەی درێژ خایەن دەکەن، بۆ رێگرتن لەمە باشترە لە ٢ مانگ زیاتر کیتۆ نەکرێت و هەموو ٤ هەفتە جارێک بۆ ماوەی هەفتەیەک بشکێنرێت ٥. تواندنەوەی ماسولکە نەک چەوری جەستە بۆ کێش دابەزاندن: ئەمیش لە رێگای نادروست پەیرەوکردنی کیتۆوە دەبێت و پێویستە کیتۆ بە دروستی پەیرەوبکرێت بۆ رێگری لەمە ٦. دووبارە زیادبوونەوە کێشی لەش بە خێرایی پاش وازهێنان لە کیتۆ: ئەمیش بەهۆی نەبوونی پلانی تۆکمە و چاودێری زانستیانە لەکاتی کیتۆ کردندا #کاردانەوەی-لاوەکی #کیتۆ #کیتۆ_دایت ****** 👍 تۆش یارمەتی منبە بە لایک کردنی ڤیدیۆکە 🔔 سەبسکرایبی کەناڵەکە بکە هەتا ڤیدیۆکانی ترمت لەکیس نەچێت 💬 ئەگەر تا کۆتایی بینەری ڤیدیۆکە بویت شتێک لە کۆمێنت بنووسە 🔗 ڤیدیۆکە شێر بکە لەگەڵ کەسێک کە هەستەکەی سوودی لێ ببینێت ****** *سۆشیاڵ میدیاکانم* https://www.instagram.com/doctor.naqar/ https://www.facebook.com/doctor.naqar/ https://www.twitter.com/doctornaqar/ ****** 00:00 دەستپێک 00:40 باوترین کاردانەوەی لاوەکی 01:38 دووەم باوترین کاردانەوەی لاوەکی 02:35 کاردانەوەی لاوەکی سێیەم 03:42 زانیاری زیاتر » دەربارەی من سڵاو، من شارۆم، پزیشکی گشتی و هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی. لە رێی ڤیدیۆکانمەوە کە هەفتانە دایاندەبەزێنم لەم کەناڵە ئامانجم زیادکردنی رۆشنبیری تەندروستییە. زۆر سوپاس کە بینەری ڤیدیۆکانمی بۆ وەرگرتنی وەڵام لەسەر پرسیارە پزیشکییەکانت تکایە لە ئینستاگرام مەسجم بۆ بنێرە